AP ١٤٠٢ بەفرانبار ١٦ ٢٣:٥٨

لە گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا:

ئەمیر عەبدوڵاهیان: ئاسایشی ناوچەکە بە ئاسایشی غەززەوە گرێ دراوە

ئەمیر عەبدوڵاهیان: ئاسایشی ناوچەکە بە ئاسایشی غەززەوە گرێ دراوە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵامی پەیوەندی تەلەفۆنی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند: ئاسایشی غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا و ئاسایشی ناوچەکە بەیەکەوە گرێدراون و شەڕ چارەسەر نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کاترین کۆلۆنا، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کردەوەی تیرۆریستیی گوڵزار شوهەدای کرمانی، شەرمەزار کرد.

لەم وتووێژەدا ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وێڕای ئاماژە بە هەڵوێستی حکوومەتی فەڕەنسا لە ئیدانە کردنی پەلاماری تیرۆریستی ئەم دواییەی کرمان کە بووە هۆی شەهید بوونی کۆمەڵێک هاووڵاتی ئێران، جەختی کردە سەر پێویستی هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ کاریگەرانە و بە کردەوە مامەڵە لەگەڵ جۆرە جیاوازەکانی تیرۆر.
وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان لە درێژەی قسەکانیدا بە ئاماژەدان بە جموجۆڵەکانی فەرەنسا لە پرسی فەلەستین، وتی: ڕاگرتنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی و کۆمەڵکوژییە بەردەوامەکانی غەززە، پێویستی بە هەنگاوی کردەیی بۆ ڕاگرتنی کوشتنی خەڵکی مەدەنی، ئاسانکاری بۆ ناردن لە یارمەتییە مرۆییەکان، ڕێگریکردن لە کۆچی زۆرەملێ و ڕادەستکردنی داهاتووی فەلەستین بە شێوەیەکی دیموکراسی بە فەلەستینییەکانە و بە هەنگاوێکی کاریگەر بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی لە ناوچەکە وەسفی کرد.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان زیادی کرد: تاکە ڕێگە بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی ململانێکان لە ناوچەکە و چەسپاندنی ئاشتییەکی بەردەوام تێیدا، پێویستی گرینگی دان با ڕگ و ڕیشەی کێشەکان ناوبرد.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان دەشڵێت: ئاسایشی غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا و ئاسایشی ناوچەکە بەیەکەوە گرێدراون و شەڕ چارەسەر نییە.

News ID 48595

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha